Özcan Yıldırım
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
حەوت هاووڵاتی تورک کە نزیکەی دوو ساڵ بوو بەتۆمەتی بێ بنه‌ما لە خۆرهەڵاتی لیبیا دەستبەسەرکرابوون له ئه‌نجامی کاری هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی توركیا و دەزگای هەواڵگریی قەتەر رزگارکران.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتووە، هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا و دەزگای هەواڵگریی ئه‌و وڵاته كه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌درێت بۆ رزگارکردنی ئه‌و حه‌وت كه‌سه كه له كه‌رتی چێتشخانهدا كاریان كردووه، سه‌ركه‌وتوو بووه.
لە ئەنجامی ئەو هه‌وڵانه‌ی لەلایەن دەزگای هەواڵگریی قەتەرەوە پشتیوانی كراوه، هاووڵاتییه تورکهكان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ توركیا.
دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵات، سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاووڵاتییه رزگاركراوەکان کرد و هیوای باشی بۆ خواستن.