Enes Canlı
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
قودس - AA
له ناوچه‌ی شاری دێرین سەربە قودسی خۆرهه‌ڵاتی داگیركراو، پۆلیسی ئیسرائیل به‌تۆمه‌تی "ئه‌نجامدانی هێرشی چه‌كداری" ته‌قه‌ی له هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی كرد و شه‌هیدی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له شاری دێرین، هێرشی چه‌كداری ئه‌نجامدراوه و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ر گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، هەروەها دوو پۆلیسیش به‌سووكی برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه له چالاكی خراوه و هێزی پشتیوانیش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌زگای په‌خشی گشتیی ئیسرائیل (KAN)، یه‌كێك له برینداره مه‌ده‌نییه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.
راگه‌یاندنی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه هاووڵاتییه‌كی جوولهكهنشینه.
هاوكات هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه فه‌ڵه‌ستینی بووه و له شوێنی رووداوه‌كه كوژراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاری گه‌واهیده‌ران، پۆلیسی ئیسرائیل ده‌رگای چوونه ناوه‌وه و ده‌رچوونی مزگه‌وتی ئه‌قسا و شاری دێرینی داخستووه.