Heman Husseın Yaseen
30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
رۆژی ١/١/٢٠١٩ رێورەسمی جەژنی سەری ساڵی تازە بەڕێوەچوو.
رۆژی ٩/١/٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسان کۆبووەوە.
رۆژی ١٥/١/٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیف لۆدریان بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکوومی کۆبووەوە.
رۆژی ١٥/١/٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبووەوە.
رۆژی ٢٨/١/٢٠١٩ میری ئێزدییانی هەرێمی کوردستان و جیهان، میر تەحسین بەگ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
رۆژی ٦/٢/٢٠١٩ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆسێپی کۆنتی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
رۆژی ١٨/٢/٢٠١٩ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد.
رۆژی ١٨/٢/٢٠١٩ واژووکردنی رێککەوتننامەی سیاسیی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
رۆژی ٥/٣/٢٠١٩ واژووکردنی رێککەوتننامەی سیاسیی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
رۆژی ٥/٤/٢٠١٩ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی بەرەو ئوردن بەڕێکەوت.
رۆژی ٧/٤/٢٠١٩ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم لە کۆشکی حوسێن کۆبوونەوە.
رۆژی ٢٩/٤/٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
رۆژی ٥/٥/٢٠١٩ واژووکردنی رێککەوتننامەی کۆتایی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
رۆژی ٨/٥/٢٠١٩ کاراکردنەوەی دامەزراوەیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی رەهای پەرلەمانتارانی کوردستان.
٢٨/٥/٢٠١٩ هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستان.
رۆژی ١٠/٦/٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
رۆژی ١٢/٦/٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان، مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناساند.
رۆژی ١٠/٧/٢٠١٩ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەڕەنسای کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە ئیمانوێڵ ماکڕۆن کۆبووەوە.
رۆژی ١٠/٧/٢٠١٩ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد.
رۆژی ١٦/٧/٢٠١٩ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرکۆماری عێراق بەرهەم ساڵح وسەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە.
رۆژی ٢٧/٧/٢٠١٩ میری نوێی ئێزدییان، میر حازم تەحسین بەگ بە میری ئێزدییان هەڵبژێردرایەوە.
رۆژی ١٦/٩/٢٠١٩ پارێزگاری نوێی هەولێر، فەرسەت سۆفی لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد.
رۆژی ١٧/٩/٢٠١٩ وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە، ڤێرماڤاڵی مۆراڵی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبووەوە.
رۆژی ١٧/٩/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە، ڤێرماڤاڵی مۆراڵی، رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری مەھاتما غاندی لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە ھەولێر بەڕێوەچوو.
رۆژی ١٧/٩/٢٠١٩ سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر کۆبوونەوە.
رۆژی ٢٨/٩/٢٠١٩ پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی لەلایەن نۆ لایەنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی ٧/١٠/٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکوومی کۆبووەوە.
١٦/١٠/٢٠١٩ کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری لایەنە بەشداربووەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان.
رۆژی ١٨/١٠/٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، جان ئێف لۆدریان سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە.
رۆژی ٢٩/١٠/٢٠١٩ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی قەتەری کرد.
رۆژی ٥/١١/٢٠١٩ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بە ئامادەبوونی سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
رۆژی ١٠/١١/٢٠١٩ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێنشینی میرنشینی ئەبوزەبی، محەمەد بن زاید کۆبووەوە.
رۆژی ١٣/١١/٢٠١٩ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە.
رۆژی ٣٢/١١/٢٠١٩ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە.
رۆژی ٢٨/١١/٢٠١٩ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو کۆبووەوە.
رۆژی ١/١٢/٢٠١٩ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی خەڵاتی فڕۆکەوانیی، سەردانی ئەبوزەبی-یان کرد.
رۆژی ٢١/١٢/٢٠١٩ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
رۆژی ٢٨/١٢/٢٠١٩ کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو کە تیاییدا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.