Safvan Allahverdi
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس ئه‌نجامدا و، زانیاری پێدا له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئه‌نجامیدان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پۆمپیۆ و گوتێرێس بڵاوكرده‌وه.
ئۆرتاگوس باسی له‌وه كرد له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی هێرشی رێكخراوی كه‌تائیبی حیزبوڵڵا كه به نزیكی له ئێران ناسراوه كراوه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌ی كه‌ركووك.
گوتیشی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه پۆمپیۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه بهرپهرچدانهوهكهی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی به‌رگریی بووه و ئامانجی چاوترساندنی ئێران بووه".
- هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر لیواكانی حیزبوڵڵا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، دوێنێ بڵاویكرده‌وه كه وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر دیپلۆماتكارانی هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر پێنج ئامانجی لیواكانی حیزبوڵڵای له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردبوو كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه سێ هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی چەکدارانی حیزبوڵڵا عێراق له ناوچه‌كانی حارش و سه‌لوم له پارێزگای ئه‌نبار.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی لیواكانی حیزبوڵڵای سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار، 28 كه‌س كوژراون و 48ی دیكه‌ش برینداربوون.
لیواكانی حیزبوڵڵا یا "حیزبوڵڵای عێراق" كه رێكخراوێكه ئێران پشتیوانی ده‌كات، یه‌كێكه له میلیشیاكانی ناو حه‌شدی شه‌عبی.