Davit Kachkachishvili
26 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ - AA
ئەنجامدانی ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا راگەیەندرا.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکراینا، یوری ئیگنات ئەوەی ئاشکرا کرد کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا زیاتر لە ٣٠ مووشەکیان ئاراستەی ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەی کردووە.
یوری ئیگنات باسی لەوە کرد کە شەش فڕۆکەی جەنگیی جۆری "Tu-95" لە ناوچەی مورمانسکی رووسیاوە کەوتونەتەڕێ و ئۆکراینایان مووشەکباران کردووە.
- دەنگی تەقینەوە لە کیێڤ بیسترا
لە لایەکی دیکەشەوە سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ڤیتالی کلیچکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستەڕوو کە لە کیێڤی پایتەخت دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی حکوومەتی ئۆکراینا، ئاندری یارماک لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندروێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یەکەمین مووشەکەکانی رووسیا لە ئاسماندا لێیاندراوە.