Ali Cura
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ''هێرشی تیرۆریستیی'' کردووەتە سەر مۆسکۆ.
سەبارەت بەو هێرشەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر مۆسکۆ، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ''بەیانی ئەمڕۆ، رژێمی کیێڤ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی تیرۆریستیی کردە سەر چەند ناوچەیەکی مۆسکۆ''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هەشت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە و سەرجەمیان خراونەتەخوارەوە و هاتووە؛ ''سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەڕێگەی ئامێری جەنگیی ئەلکترۆنییەوە لە ئامانجەکانیان دوورخراونەتەوە و کۆنترۆڵیان لەدەستدا. سیستمەکانی بەرگریی مووشەکی ئاسمانیی (Pantsir-S) لە ناوچەی مۆسکۆ، پێنج فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی دیکەی خستەخوارەوە''.