Dmitri Chirciu
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
مۆسكۆ – AA
رووسیا به سزادان به‌رپه‌رچی ئه‌و سزایانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای دایه‌وه كه به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه كه‌سایه‌تی به‌رهه‌ڵستكاری حكوومه‌تی رووسیا، ئه‌لێكسێی ناڤالنی، بە مادده‌ی كیمیایی ژه‌هراوی كراوه، به‌سه‌ر رووسیایدا سه‌پاندوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رووسیا رایگه‌یاند كه ئه‌وان سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا قبوڵ ناكه‌ن كه به پاساوی ژه‌هراویكردنی ئه‌لێكسێی ناڤالنی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پێندراون و ئه‌م وڵاتانه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ناوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ریان له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش بە رووسیا نه‌كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ئه‌و لیسته‌ی سزایانه‌ی رووسیا فراوانتر ده‌كرێت كه پێشتر وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆسه‌ر رووسیا رێگه به هاتنی كه‌سانێك نه‌ده‌درا بۆ رووسیا كه نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌ی تیادایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رووسیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌م باره‌یه‌وه باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و سویسرا و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایان له مۆسكۆ ئاگادار كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه "له داهاتوودا به‌رپه‌رچی ئه‌م هه‌نگاوانه نادۆستانهیهی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌درێته‌وه".
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاری دا كه گه‌شتكردن له شه‌ش به‌رپرس له دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری رووسیا و ئه‌نیستیتۆی لێكۆڵینه‌وه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان و كیمیای ئۆرگانی رووسیا قه‌ده‌غه بكات و سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان بلۆك بكات.