Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند کە وڵاتەکەی پڕۆژه بڕیارێك پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بەمەبەستی ره‌وانه‌كردنی پسپۆڕانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیميایی بۆ شارۆچكه‌ی دوما له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور كیی یۆنگ هۆ، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
لاڤرۆڤ رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پڕۆژه بڕیارێك پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ ره‌وانه‌كردنی پسپۆڕانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیميایی بۆ شارۆچكه‌ی دوما لە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌بارەی ئه‌وهێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
لاڤرۆڤ به پێویستی زانی رێكخراوه‌كه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵبستێت، لێكۆڵینه‌وه‌كه له شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و نموونانه‌ی پێویستن له تاقیگه لێیان بكۆڵدرێته‌وه و ئه‌منیه‌تی ئه‌مه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و پڕۆژه بڕیاره له پێناو روونی و دادپه‌روه‌ری له‌م بابه‌ته‌دا پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.