Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
له ئاکامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی مەشقپێکردن له شاری خابارۆڤسک لە وڵاتی رووسیا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسی هه‌واڵیی TASS رایگه‌یاندووه، هێلیكۆپتهرەکە له‌جۆری Mi-8 بووه و له‌كاتی گه‌شتێكی فێركاریدا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێلیكۆپتهرەکە کەوتووەتە سه‌ر شه‌قامێكی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه.
له ئاکامی گڕگرتنی هێلیكۆپتهرەکەدا، شه‌ش سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راگه‌یه‌نراوه هێلیكۆپتهرە تێکشکاوەکە سه‌ربه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت بووه.