Muhammed Bilal Kenasari
15 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا رایگه‌یاند، نیگه‌رانه له‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، رژێمی سووریا خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ئاماده‌ده‌كات.
لهڕاگهیهنراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له باشووری رۆژئاوای سووریا له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، پێكدادانه‌كان زیاتر ده‌كات.
لهڕاگهرهنراوهكهدا نیگه‌رانی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن رژێم له‌ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی ئۆپهراسیۆندایە له‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی سنووری كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كه ساڵی رابردوو ئه‌مریکا، ئوردن و رووسیا له‌وڵاتی ڤێتنام بڕیاریان له‌سه‌ردابوو.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی توند و گونجاوی ده‌بێت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ر پێشێلكارییه‌كی حكوومه‌تی سووریا له‌ناوچه‌كه‌دا".