Emre Aytekin
15 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
كابول - AA
وەزارەتی بەرگری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی بۆسەر ویلایه‌تی کونەر، سه‌رکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاكستان، مه‌لا فەزڵوڵڵا كوژرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان، محه‌مه‌د رادمانیش له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنج شه‌ممه فه‌زلوڵڵا و دوو ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌كه له ناوچه‌ی ماراوارای نزیك سنووری پاكستان كوژراون.
هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، رۆژی پێنج شه‌ممه له‌هێرشێكدا له نزیك سنووری پاكستان، سه‌ركرده‌یه‌كی تاڵیبان كراوه‌ته ئامانج.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له كردنه ئامانجی فه‌زلوڵڵا نه‌كراوه.