Mohamad Misto,Adham Kako,1 23
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2018
دێره‌زوور/ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌باره‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی دێرازۆر كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێڵگه نەوتییەكان و له لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كان له دێرازۆر كه به ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون، یه‌په‌گه له‌به‌رامبه‌ر پێدانی دیزڵدا نه‌وتی خاوی كێڵگه‌ی ئه‌لعومه‌ر ده‌داته رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
-به‌پێی رێككهوتنەكه له به‌رامبه‌ر پێدانی هه‌ر ١٠٠ به‌رمیل له نه‌وتی خاو به رژێم، رژێمیش ٧٥ به‌رمیل دیزڵ ده‌دات به یه‌په‌گه.
دوای ئه‌وه‌ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ رێكخراوی تیرۆریستی داعش له كێڵگه‌ی ئه‌لعومه‌ر كشایه‌وه چه‌ندین سه‌ربازی ئه‌مریكی له ریزه‌كانی چه‌كدارانی یه‌په‌گه ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌لعومه‌ر یه‌كێكه له كڵێگه هه‌ره گه‌وره‌كانی نه‌وت له سووریا و رۆژانه نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێندرێت.
رژێم و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بهشكردكردنی داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه‌كانی حه‌سه‌كه ده‌رده‌هێنرا رێككه‌وتن.
ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه، له سووریا به‌پشتیوانیی ئه‌مریكا رێژه‌ی سه‌دا 70ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له‌ژێرده‌ستدایه.
- سه‌رچاوه‌كانی وزه له دێرازۆر
دێرازۆر كه له سنووری عێراقدایه، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه له سووریادا و خاوه‌نی 11 كێڵگه‌ی نه‌وتییه.
ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه، نزیکەی یه‌ك لەسەر سێی كۆی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی سووریا پێكدەهێنن.
رێكخراوه‌كه 23ی ئه‌یلوولی 2017 وێستگه‌ی گازی كۆنیكۆی كۆنترۆڵكرد كه گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی دێرازۆره و 22ی تشرینی یه‌كه‌میش گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتیی سووریای كۆنترۆڵكرد كه ئەلعومهره.
هاوكات سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریادان.