Mohamad Misto,Mazın Asad
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
ئیدلب - AA
رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە و رژێمی سووریا لە ھەندێک لە گەڕەکە داگیرکراوەکانی ناوەندی شاری حەلەبی ژێرداگیرکاری پەیەدە/پەکەکە گەیشتنە رێککەوتن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی حەلەب دەستی کەوتووە، پەیەدە/پەکەکە و رژێمی ئەسەد لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای رێکخراوەکە و رژێم لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ھولوک، شێخ خدر، عەین تەل و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب رێککەوتن.
بەپێی ئەو رێککەوتنە کە بە نێوەندگیری بەرپرسانی رووسیا کرا، لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ھێزەکانی رژێم و پەیەدە/پەکەکە پەیرەویی ئەمنی ھاوبەش بەڕێوە دەبەن.
لایەنەکان لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ گەڕەکانیش رێککەوتن و بەم پێیەش رژێمی ئەسەد سووتەمەنی بۆ ئەو گەڕەکانە دابین دەکات کە لە ژێرداگیرکاری رێکخراوەکەدایە.
ھاوکات راشگەیەندراوە کە بۆ شارۆچکەی عەفرینی سەر بە شاری حەلەب کە دەکەوێتە سنووری سووریا-تورکیا، کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان درێژەی ھەیە.
پێش ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین، دەنگۆی ئەوە ھاتووەتە رۆژەڤ کە پەیەدە/پەکەکە ئەو شوێنانەی لێیەتی ئاڵای رژێمی ئەسەد هەڵدەکات بۆ ئەوەی وەک ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئەسەد نیشانیان بدات.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی یەپەگەی باڵی چەکداری پەیەدە/پەکەکە، سیپان حەمۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەرێکی سەر بە رێکخراوەکە رایگەیاندووە کە ھەفتەی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی ھەواڵگری رووسی کۆبوونەوەی فراوانیان ئەنجام داوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە تاکو ئێستا ئیدارەی مۆسکۆ ھیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.