Dildar Baykan
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
واشنتۆن – AA
رۆژی ھەینی بەشێوەیەکی ئاشکرا ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس دەدرێت.
نووسینگەی پێنس رایگەیاند کە رۆژی ھەینی لە کۆشکی سپی ڤاکسینی کۆرۆنا لە مایک پێنس و کارێن'ی ھاوسەری و سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستیی گشتیی ئەمریکا، دکتۆر جێرمۆن ئادامز دەدرێ.
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە دەمێکە کۆشکی سپی تاوتوێی ئەوە دەکات کە چۆن چۆنی بتوانن متمانە لای رای گشتی دروست بکەن بۆ بەکارھێنانی ڤاکسینەکە.
وەکیلی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، کریس میللەر ڤاکسینی کۆرۆنا لە خۆی داوە کە لە Pfizerو BioNTechبەرھەم ھێندراوە و سەرەتای ئەم ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی کراوە.
لە کاتێکدا ھێشتا زاندرێت کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ چ کاتێک ڤاکسینەکەی لێ دەدرێت، CNNبڵاوی کردووەتەوە کە لە میانی ھەفتەی داھاتوودا سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن ڤاکسینەکەی لێ دەدرێت.