Bahattin Gönültaş
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
به‌رلین – AA
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی ئه‌مریكا فایزه‌ر و كۆمپانیای بایۆتهكنهلۆجیای ئه‌ڵمانی بایۆنتێك بڕیاریان دا، ١٠٠ ملیۆن دۆزی دیكه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێشیان خستووه به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بفرۆشن.
فایزه‌ر-بایۆنتێكله راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكیان خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێڕای ئه‌و گرێبه‌سته‌ی بۆ پێدانی ٥٠٠ ملیۆن دۆز له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریان لێ داوه، هه‌روه‌ها ١٠٠ ملیۆن دۆزی دیكه‌یش بۆ یه‌كێتییه‌كه دابین ده‌كه‌ن.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕی ئه‌و ١٠٠ ملیۆن دۆزه له ٢٠٢١دا دابه‌ش بكرێت.