Mohamad Misto
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
دێرازۆر - AA
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له‌به‌رامبه‌ر 100 هه‌زار دۆلاردا لە شاری دێرازۆر ئازادكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییهكانهوه وه‌رگیراوه، رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له میانی پێكدادانه‌كانی دێرازۆردا، سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی به‌ناوی سه‌ید عوه‌ید ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
رێكخراوه‌كه دوای مانگ و نیوێك له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی عوه‌ید، له‌به‌رامبه‌ر 100 هه‌زار دۆلاردا ئازادی كرد.
راگه‌یه‌ندراوه كه له ماڵه‌كه‌ی عوه‌ید له ناحیه‌ی تهییانهی سه‌ربه دێرازۆر خوانێك به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكرا.
پێشتریش له مانگی ئابدا، رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه 40 تیرۆریستی داعشی له شارۆچكه‌ی ته‌ل ئه‌بیه‌ز له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا ئازادكرد كه له شه‌ڕی ره‌ققه‌دا ده‌ستگیریكردبوون.