Mohamad Misto,Adham Kako,1 23
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
دێرازۆر/ ئه‌نقه‌ره - AA
پارێزگای دێرازۆر رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌بێته گۆڕه‌پانی گرژییه‌كانی نێوان رێكخراوی تیرۆریستی داعش و رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه.
رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوا قه‌ڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعش له دێرازۆر له لایه‌ن ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نساوه پشتیوانی ده‌كرێت.
زانیارییه خۆجێیه‌كان له دێرازۆر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا جموجۆڵی سه‌ربازی له ناحیەی هه‌جین كه دوا قه‌ڵای داعشه ده‌ستیپێكردووه.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سین ریان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووە دهستیانکردووە به ئۆپه‌راسیۆنێك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه و تاكو ناوه‌ڕاستی (ناوچه‌ی) رووباری فورات و به درێژایی سنووری سووریا-عێراق ئەنجامدەدرێت.
ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هێزیان كۆكردۆته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناحیه‌كه. هێزه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا له رووباری فوراته‌وه به‌له‌می جه‌نگی و چه‌كی قورسیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
له‌م میانه‌یه‌دا داعش‌یش پلانی داناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر.
تیرۆریستانی داعش‌یش دانیشتوانی ناحیه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ناحیەکانی شییه و سوسه كردووه كه ده‌كه‌ونه باكووری قه‌زای ئه‌لبوكه‌مال كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق.