Ahmet Furkan Mercan
03 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2021
تۆکیۆ-AA
زانای فیزیایی ژاپۆنی، ئاکاساکی ئیسامو، داهێنەری گڵۆپی لێد و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی کیادۆ-ی ژاپۆنی، ئاکاساکی بەهۆی هەوکردنی سییەکان لە نەخۆشخانەی شاری ناگۆیا کۆچی دوایی کردووە.
ئەو زانا ژاپۆنییە کە لەدایکبووی شاری کاگۆشیما-یە لە ساڵی ١٩٥٢وە زانکۆی تەواو کردوە و لە کارگەی ئەلەکترۆنی ماتسوشیتا کە لە ئێستادا ناوەکەی بووەتە پاناسۆنیک، کاری کردووە.
ئاکاساکی، لە ساڵی ١٩٨١دا لە زانکۆی ناگۆیا ناونیشانی پڕۆفیسۆری بەدەستهێناوە و بەهۆی داهێنانی گڵۆپی لێد، ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی نۆبڵی فیزیای بەدەستهێناوە.