Dmitri Chirciu
15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2022
كیێڤ-AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی ئاشكرای كرد، رووسیا ٨٥ هێرشی مووشه‌كیی كردووه‌ته وڵاته‌كه‌ی و ئامانجی زۆرینه‌ی هێرشه‌كان ژێرخانه‌كانی وزه بووه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له كه‌ناڵی تێلێگرامی خۆی بڵاوی كردووته‌وه، زانیاریی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆی رووسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی داوه.
زێلێنسكی باسی له‌وه‌كرد، له ئه‌نجامی هێرشه مووشه‌كییه‌كاندا سیستمی وزه‌ی ئۆكراینا له‌كار خراوه و رایگه‌یاند: "٨٥ هێرشی مووشه‌كیی كراوه‌ته سه‌ر ئۆكراینا كه زۆرینه‌یان بۆ سه‌ر ژێرخانه‌كانی وزه بووه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ره‌نگه ٢٠ هێرشی دیكه‌ی مووشه‌كیی ئه‌نجامبدرێت و داوای له دانیشتووان كرد له حه‌شارگه‌كاندا بمێننه‌وه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه رووسیا ناتوانێت له‌رێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه به ئامانجه‌كانی بگات.