Davit Kachkachishvili,Dmitri Chirciu
24 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
كیێڤ – AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له ماریوپۆل هاووڵاتییانمان له‌ناو ببردرێن و له ناوچه داگیركراوه‌كان به‌ناو گشتپرسی ئه‌نجام بدرێت، ئۆكراینا له هه‌موو جۆره دانوستانێك (له‌گه‌ڵ رووسیا) ده‌كشێته‌وه".
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له ٥٩ه‌مین رۆژی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینادا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام دا.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ له وێستگه‌ی میترۆی خرێشاتیك له كیێڤ ئه‌نجام درا و ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگه‌یاند كه سوپای رووسیا تا پایته‌خت هاتبوو، به‌ڵام له ئه‌نجامی زیانبه‌ركه‌وتنی زۆر كشایه‌وه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماریوپۆل بۆ ئه‌وان گرنگی زۆری هه‌یه و گوتی: "ئه‌گه‌ر له ماریوپۆل هاووڵاتییانمان له‌ناو ببردرێن و له ناوچه داگیركراوه‌كان به‌ناو گشتپرسی ئه‌نجام بدرێت، ئۆكراینا له هه‌موو جۆره دانوستانێك (له‌گه‌ڵ رووسیا) ده‌كشێته‌وه".
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سه‌رنجی خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر چه‌كی پێویستییان له‌به‌رده‌ستدا بێت ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داگیركراون، رزگار ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئۆكراینا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گوتی: "نامه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا كۆببمه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رنامه بۆ ئه‌وه دابندرێت ته‌واوی كێشه‌كان به رێگای دیپلۆماتی چاره‌سه‌ر بكرێن، ناچار ده‌بم بۆ ئه‌وه. دڵنیام پوتین ده‌هێندرێته به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی رێنمایی دان بۆ كوشتنی مرۆڤ و منداڵان. له‌و باوه‌ڕه دام".
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاتان بۆ نێوه‌ندگیری له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به جه‌نگ گوتی: "له‌نێو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا توركیا هه‌یه كه ده‌یه‌وێت رۆڵی پێشه‌نگ بگێڕێت. توركیا به راشكاوی رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت ببێته یه‌كێك له وڵاتانی دڵنیاییده‌ر و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ ئه‌مه ده‌ربڕیووه".
له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پوتین چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنێت"، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام له جیهانی مۆدێرندا ته‌نها ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ راستییه‌كاندا بپچڕێن له‌وانه‌یه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێندرێت. ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی رووسیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ راستییه‌كان و هاوسه‌نگی له‌ده‌ست نه‌دا چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار ناهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه هه‌یه. نه‌مده‌ویست باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م".
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو كه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام بوون ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له توركیا ئه‌نجام بدرێن رایگه‌یاند كه پێویسته له هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌رنج بخرێته سه‌ر ئه‌نجامه كرده‌یییه‌كان.