Nazir Aliyev Tayfur
24 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
کیێڤ - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی مووشەکیدا بۆسەر شاری ئۆدێسا باشووری ئۆکراینا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسیش برینداربوون.
سەرۆکی نووسیگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئاندری یارماک لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "لە ئاکامی ھێرشێکی مووشەکی لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆسەر ئۆدێسا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکیان منداڵێکی تەمەن سێ مانگانە".
یارماک ئاماژەی بەوەشدا کە ١٨ کەس لەو رووداوەکە برینداربوون و گوتیشی: "ئەمانە ئەوەن کە تا ئێستا دۆزرابێتنەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ژماریان زیاد دەکات".
یەرماک راشیگەیاند کە ئەنجامدەران سزا دەدرێن.