Betül Yürük
14 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2022
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان-AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ی تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵی كرد كه له‌رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌وه ئه‌نجامدرا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ش كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سكرتاریه‌تی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌سوكاریان و حكوومه‌تی توركیا كردووه.
هه‌روه‌ها گوتێرێس به‌توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ركۆنه كردووه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ برینداران خواستووە.
دوێنێ له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستییدا له شه‌قامی ئیستیقلال نزیك گۆڕه‌پانی ته‌قسیم له ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨١ كه‌سی دیكه برینداربوون.