Tufan Aktaş,Mohammed Baqi Hussein
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
ئه‌دیس ئه‌بابا - AA
سه‌ركۆماری سۆماڵ، محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا فهرماجو به‌خواستی خۆی ده‌ستبه‌رداری زهگهزنامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سۆماڵ، سه‌رباری رێگه‌پێدانی بوونی دوو ره‌گه‌زنامه له ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یدا، فهرماجو ده‌ستبه‌رداری ره‌گه‌زنامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه خه‌ڵكێكی زۆر له سۆماڵ خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی دووه‌مه و نازانرێت وه‌زیر و بیرۆكراتهكانی ئه‌و وڵاته چاو له‌م هه‌ڵوێسته‌ی فهرماجو ده‌كه‌ن یان نا.
خاوه‌ندارێتیی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی له لایه‌ن فهرماجوهوه، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سۆماڵیشدا بووه رۆژه‌ڤ.