Sarmand Hameed
09 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی چین، شی چین پینگ تاتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی پتەوکردنیان کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی عەرەبی-چینی کە لە ریاز پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ شی چین پینگ کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە له كۆبوونهوهکهدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنییه‌تی پته‌وكردنیان له‌سه‌ر ئاستی هاوكاری ستراتیژی و هاوبه‌شیی به‌رده‌وام لە سەرجەم بواره‌كاندا.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سوودانی جه‌ختی له خواستی عێراق بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایی چین له‌بواره جیاجیاكان و به‌هێزكردنی بنه‌مای هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چین له‌چوار چێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری نێوان هەردوو وڵات و بواره‌كانی دیکەی ژێرخانی ئابووریدا کردووەتەوە.
هه‌روه‌ها سوودانی ئەوەی روونكردووەته‌وه كه عێراق یه‌ک له بنەما سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌قامگیریی لە ناوچه‌كه‌دا و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و پێشكه‌وتنی ئابووری هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیی لە رابردوو و ئێستاشدا په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه عێراق رۆڵی كاریگه‌ری خۆی به‌ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌ردوو گۆره‌پانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی بگێڕێت.
له‌لای خۆیه‌وه سەرۆکی چین، شی چین پینگ ئاماژه به پێگه‌ی جوگرافی و شارستانی عێراقی دا كه ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگ له پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بگێرێت و ببێته پردێک له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، هه‌روه‌ها خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هەماهەنگیی دووقۆڵی زیاتر لهبوار جیاجیاكاندا و پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ ئاسایش و سهقامگێریی وسه‌روه‌ری عێراق دووپات كرده‌وه.