Sarmand Hameed
09 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر پێشوازیى له سه‌رۆكى هه‌نگاريا، کاتالین نۆڤاک كرد كه به سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتالین نۆڤاک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و ئەو پڕۆژە مرۆییانه‌ى کە بە سەرپەرشتیی بەرنامەی هاریکاريی هەنگاری لە عێراق و هەرێـمی کوردستان جێبەجێ کراون، بڕياره ئێواره‌ى ئەمڕۆ هەینی نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ کاتالین نۆڤاک كۆببنه‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا، هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ بكه‌ن.