Ömer Erdem,Ramal Abdullah Mahmood
12 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
خه‌رتوم – AA
لیژنه‌ی پزیشكانی به‌رهه‌ڵستكاری سوودان رایگه‌یاند له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا دوێنێ ١٣ كه‌س كوژراون.
لیژنه‌ی پزیشكان له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا دوێنێ ١٣ كه‌س كوژراون. كه دووانیان له خه‌رتومی پایته‌خت، هه‌شتیان له شاری زالینجی، دووانیان له شاری مه‌ده‌نی و یه‌كێكیشیان له شاری ئاتبهرا له پارێزگای دارفوری ناوه‌ڕاست كوژراون.
لیژنه‌كه سه‌رنجی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه یه‌كێك له‌وانه له كاتی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا كوژراراوه. به‌مجۆره له شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه تاكو ئێستا ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌ییه‌كه كوژراون به‌رزبۆته‌وه بۆ ٣٥ كه‌س.
وه‌زیری به‌رگری سوودان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازی، عەوەز بن عۆف دوێنێ له ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه حوكمى سه‌ربازى ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه و سه‌ركۆماری سوودان، عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.