Ömer Erdem,Muhammet Ali Kemal
12 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
خه‌رتووم - AA
وه‌زیری به‌رگریی سوودان، عەوەز بن عۆف، به سیفه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتیی سه‌ربازیی سوێندی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.
عەوەز بن عۆف له رێوره‌سمێكدا كه له خه‌رتوومی پایته‌خت سازكرا و له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گوازرایه‌وه، له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی دادگای باڵا، عه‌بدولمه‌جید ئیدریسدا سوێندی خوارد و بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتیی سه‌ربازیی.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای سوودان، جه‌نه‌راڵ كه‌مال عهبدولمهعروف وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتیی سه‌ربازیی سوێندی خوارد.
پێشتر بن عۆف وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی سوودان، له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمییه‌وه رایگه‌یاندبوو كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا گرتووه و سهركۆمار، عومه‌ر به‌شیری ده‌ستگیركردووه.
بن عۆف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كاركردن به ده‌ستوور هه‌ڵپه‌سێردراوه و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، په‌رله‌مان و ئیداره خۆجێییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه و قۆناغێكی راگوزه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌ستیپێكردووه. له رۆژی ١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی به‌هۆی گرانیی ژیان و گوزه‌ران و داواكاریی بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر، له سوودان درێژه‌ی هه‌بوو.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه رۆژی شه‌ممه دووباره خۆپیشاندانه‌كان تاویان سه‌نده‌وه، سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ سوپای سوودان دامه‌زراوه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی گه‌مارۆدابوو، ده‌یان كه‌سایه‌تی پارتی كۆنگری نیشتمانیی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ستگیركردبوو.