Ömer Erdem
09 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
خه‌رتوم - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی راگوزه‌ر له سوودان، عه‌بدوڵڵا حه‌مدوك رایگەیاند کە ژماره‌ی هێزه‌كانی سوودان كه له‌نێو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عەرەبی به رێبه‌رایه‌تی سعوودیه دژبه حووسییه‌كان ده‌جه‌نگن له یه‌مه‌ن له 15 هه‌زاره‌وه كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار.
عه‌بدوڵڵا حه‌مدوك دوای سه‌ردانی ئه‌مریكا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و رایگه‌یاند "له یه‌مه‌ندا چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازیی بوونی نییه. ئاره‌زوی گه‌یشتنین به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی ده‌كه‌ین. ئاماده و ئاره‌زوومه‌ندی هاوكاری خوشك و برایانمان له یه‌مه‌ن ده‌كه‌ین. ژماره‌ی سه‌ربازانمان له یه‌مه‌ن بۆ نزمترین ئاست له 15 هه‌زاره‌وه كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار".
دوێنێ سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی راگوزه‌ر له سوودان، عه‌بدوڵڵا حه‌مدوك له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكدا له ئه‌مریكا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌دڵنیایییه‌وه سه‌ربازانیان له یه‌مه‌ن ده‌كێشنه‌وه.
عه‌بدوڵڵا حه‌مدوك باسی له‌وه كرد كه له ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیران و ئه‌ندامانی كۆنگرێس كۆبووه‌ته‌وه و گوتی: "سه‌ردانه‌كه‌مان سێ ئامانجی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر سووداندا، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و بابه‌تی قه‌رزه‌كانی سوودان. زۆر شتمان به‌ده‌ستهێنا. ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامبین سوودان ده‌گه‌یه‌نینه باشترین ئاست".
سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی راگوزه‌ر له سوودان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه دیالۆگ له‌گه‌ڵ واشنتۆن درێژه‌ی هه‌یه و پێوستیان به‌كاته بۆ هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاكان.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا، ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی هه‌ڵگرت كه له ساڵى ١٩٩٧ه‌وه به‌سه‌ر سووداندا سه‌پێندرابوون، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵى ١٩٩٣دا میوانداری لە سەرکردەی ئه‌لقاعیده، ئوسامه بن لادن-ی كردبوو، ناوی سوودان-ی له ''لیستی وڵاتانی پشتیوانی له تیرۆر'' ده‌رنه‌هێنابوو.