Ayşe Doğru,1 23
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2019
هۆنگ كۆنگ/ئه‌نقه‌ره - AA
له شه‌شه‌مین مانگی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری هۆنگ كۆنگ'ی چین لایه‌نگرانی دیموكراسی گه‌وره‌ترین رێپێوانیان ئه‌نجامدا.
رۆژنامه‌ی South China Morning Post بڵاویکردەوە کە له مانگی ئابه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار لایه‌نی ئه‌منی رێگه‌ی داوه به‌ره‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه پڕجهماوهریترین گرووپی لایه‌نگری دیموكراسییه له هه‌رێمه‌كه رێپێوان ئه‌نجام بدات.
رێپێوانه‌كه به به‌شداری زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س به به‌رزكردنه‌وه و گوتنه‌وه دروشم له پاركی ڤیكتۆریا ده‌ستیپێكرد و له ناوچه‌ی سه‌نتراڵ كۆتایی پێ هات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پۆلیس به‌ر له رێپێوانه‌كه رایگه‌یاند كه ١١ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر دهمانچهیهكیشدا گرتووه.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان له حوزه‌یرانه‌وه تاكو ئێستا شه‌ش هه‌زار كه‌س له هۆنگ كۆنگ ده‌ستگیركراون كه نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌سیان تۆمه‌تی یاخیبوونیان دراوه‌ته پاڵ.
- شه‌پۆلی توندی خۆپیشاندانه‌كان
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له مانگی حوزه‌یراندا له هۆنگ كۆنگ دژبه پرۆژه‌یاسای گه‌ڕانه‌وه بۆ چین ده‌ستیپێكردووه له هه‌فته‌كانی رابردوودا شه‌ڕ و پێكدادان و رووداوی توندوتیژی له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران لێكهوتهوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه له ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌مدا به فه‌رمی كشێندرایهوه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به داخوازی ''چاكسازی دیموكراسی'' بڕیاریاندا درێژه به خۆپیشاندانه‌كانیان بده‌ن.
خۆپیشانده‌ران پێنج داواكاری ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌وانیش بریتین له؛ كۆتاییهێنان به له‌قه‌ڵه‌مدانی خۆپیشاندانه‌كان به ''راپه‌ڕین'' كه له دوای كشانه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه به‌و شێوه‌یه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، دروستكردنی لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له توندوتیژی پۆلیس، ده‌ركردنی لێبوردن بۆ خۆپیشانده‌ره دهستبهسهرکراوەکان و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی سیاسیی له شاره‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان له مانگی حوزه‌یرانه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.