Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Muhammet Ali Kemal
26 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2019
ئیدلب- AA
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە پشتیوانییکراوەکان لە لایەن ئێرانەوە لە رێگەی هاوەنەوە بۆسەر خوێندنگەیەک لە گوندی شێخ ئیدریس کە دەکەوێتە نێو سنوورەکانی "ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب"، بەپێی زانیارییە بەراییەکان، دوو خوێندکار کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە پشتیوانییکراوەکان لە لایەن ئێران، هێرشێکیان بەهاوەن کردە سەر خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە گوندی شێخ ئیدریس سەربە شارۆچکەی سەراقیب باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانییەوە دەستکەوتوون لە ئەنجامی هێرشەکەدا، دوو خوێندکار کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
نیگەرانیی هەیە لەبارەی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی.