Mustafa Melih Ahıshalı,Muhammet Ali Kemal
26 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
هۆشداریی سەبارەت بە درووستبوونی لافاو لە شەش ناوچەی بەرزی تارانی پایتەختی ئێران، دەدرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیسنا، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی تاران، تەقی ئەفرەند رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەکانی کاربەدەستانی کەشناسیی لە ناوچە بەرزەکان ئەگەری درووستبوونی لافاو هەیە. هەر بۆیە داوا لە دوکاندارانی هەریەک لە ناوچەکانی دەربەند، دەرەکە، فەشەم، لەواسان، فەڕەحزاد، کەن و سۆڵگان دەکەین کە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر دوکانەکانیان نەکەنەوە".
تەقی ئەفرەند باسی لەوەکردووە کە لەو شەش ناوچەیەی ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندە گەشتیارییەکانی لێیە، چاودێرییەکانی پۆلیس درێژەی دەبێت و رایگەیاندووە "ئەو ناوچانە کە بوونەتە جێگەی بایەخ و سەردانی ئەو خانەوادانەی کە بە بۆنەی نەورۆزەوە روویان لە تاران کردووە، پێویستە سەردانکردنیان بۆ ماوەی دوو رۆژ بووەستێنرێت".