Sangar Hamad Azeez
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
شەڕو پێكدادانەكانی نێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دەورووبەری شارۆچكەی عەزازی سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا درێژەی هەیە.
پێكدادانەكان بەشێوەیەك بەهێزن كە تەنانەت لە نزیك سنووری شاری كلیسی سەر سنووری توركیا - سووریا دەنگی تەقە و تەقینەوە دەبیسترێت، ئەمە جگە لەوەی كە دووكەڵێكی زۆر ئاسمانی ناوچەكەی تەنیوەتەوە.
لەم نێوەندەشدا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە مەبەستی پاراستنی سنووری وڵاتەكەیان بەردەوامن لە فڕین و چاودێریکردن.