Mehmet Burak Karacaoğlu,Ahmet Karaahmet
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئیدلب-AA
محەمەد-ی تەمەن ١٤ مانگ کە منداڵێکی پارێزگای ئیدلب-ە، بەهۆی ئەوەی هەر لە لەدایکبوونەوە دەست و قاچی نەبووە چاوەڕێی هاوکاری دەکات.
محەمەد لەگەڵ خێزانەکەی لە کەمپێکی پەنابەراندا لەناو چادرێکدا دەژی و لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا هەوڵی مانەوە لە ژیاندا دەدات.
باوکی محەمەدی بچوک بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە کوڕەکەی بەبێ دەست و قاچ لەدایکبووە و بەم هۆیەوە بەردەوام پێویستی بە چاودێری هەیە.
باوکی منداڵەکەش بەهۆی برینداربوونی قاچی لە پەلامارەکانی رژێمی ئەسەد-دا تووشی گرفتی رۆیشتنبووە و ناتوانێت کار بکات. بەهۆی سەختی ژیانییەوە ناتوانێت شیر و دەرمان بۆ کوڕەکەی بکڕێت بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا نرخی دەرمان لە سووریا زۆر گرانە. لە ئێستادا ئاواتی گەورەی باوکی محەمەد ئەوەیە کوڕەکەی ببێتە خاوەنی دەست و قاچی دەستکرد و بتوانێت وەک منداڵانی دیکە ژیانی رۆژانەی خۆی بەڕێوە ببات.
- رەوشی ئیدلب

لە دانوستانەکانی ئاستانادا کە لە ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ بە بەشداری تورکیا، رووسیا و ئێران بەڕێوەچوو، بڕیار درا چوار "ناوچەی کەمکردنەی گرژیی" لە سووریا دروست بکرێن کە یەکێکیان پارێزگای ئیدلب لەگەڵ بەشێکی پارێزگاکانی (لازقییە، حەما و حەلەب) بوو.
بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد و هێزە هاوپەیمانەکانی پابەند نەبوون بەم بڕیارەوە و لەڕێی لەشکرکێشییەوە جگە لە پاریزگای ئیدلب هەر سێ ناوچەکەی دیکەیان کۆنترۆڵکردەوە و دواترهەموو سەرنجەکانیان خستەسەر ئیدلب.
لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا تورکیا و رووسیا بۆ وەستاندنی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئاگربەستی سووریا رێککەوتنی سۆچی-یان واژوو کرد.

سوپای ئەسەد دوای رێککەوتنەکە بۆ ماوەیەک پەلامارەکانی راگرت، بەڵام دواتر دووبارە دەستی بە هێرش کردەوە و لە ئایاری ٢٠١٩دا، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنی وشکانیی دەست پێ کرد.
رژێم و پشتیوانانی لهو چوارچێوهیهدا ژمارهیهكی زۆر له شارۆچكه گرنگهكانی ئیدلب و باشووری و باشووری خۆرههڵاتی پارێزگاكه، باكووری حەما و گوندهوارهكانی خۆرههڵاتی پارێزگاكه و گوندهوارهكانی خۆرئاوا و باشووری حهلهب-یان دهستبهسهردا گرت.
سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان و سهرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رۆژی پێنجی ئاداری رابردوو له مۆسكۆ پایتهختی رووسیا، لێكتێگهیشتنێكی نوێیان واژوو كرد. ئاگربهست له رۆژی شهشی ئاداری رابردووهوه كهوته بواری جێبهجێكردنهوه.
سهرهڕای پێشێلكارییه ناوهناوهكانی رژێم و پشتیوانانی، بهڵام پابهندیی به ئاگربهستهكه تا رادهیهكی زۆر ههیه.