Adham Kako
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاکامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی شه‌وی رابردوو لە لایەن رژێمی سووریا بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه له‌ژێر گه‌مارۆدایه، شه‌ش مەدەنی کوژراون كه دوویان منداڵن.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی مه‌ده‌نیی ناوچه‌كه له ئاکامی هێرشه ئاسمانی و تۆپبارانه‌كانی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، پێنج مەدەنی له شارۆچكه‌ی دوما کوژراون كه دوویان منداڵ و یه‌كێكیان ژنه.
ئه‌مڕۆش له‌درێژه‌ی هێرشه‌كاندا ناحیه‌كانی سهبقه، عه‌ربین، كه‌فه‌ر به‌تنه، جیسرین و به‌ی ساڤا به‌چڕی كه‌وتنه به‌ر هێرشه ئاسمانی و تۆپبارانه‌كانی رژێم و له ئاکامدا یەک مەدەنی کوژراوە.
تیمه‌كانی به‌رگریی مه‌ده‌نی سه‌رقاڵی هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و رزگاركردندان و برینداره‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان.
بەم پێیەش له ئاکامی هێرشەکانی 45 رۆژی رابردوودا، 539 مەدەنی له ناوچەی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق باشووری سووریا کوژراون.