Adham Kako,Levent Tok,Ramal Abdullah Mahmood
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
غوتەی رۆژهەڵات – AA
له ئاکامی ئەو هێرشه ئاسمانیانهی کە رژێمی بهشار ئهسهد له بهیانیهوه بۆ سهر غوتەی رۆژهەڵاتی سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق باشووری سووریا ئەنجامد دەدات، لانیكهم 30 کەسی مەدنی کوژراون.
پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە غوتەی رۆژهەڵات رایانگەیاند کە لە بەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی رژێم هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ناوچەکە چڕکردۆتەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی بەرگری شارستانییەوە بە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتوون لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا بۆ سەر ناوچە سڤیلنشینەکانی غوتەی رۆژهەڵات لە عەربین حەوت و لە حەرەستا یەک و لە دوما سێ و لە میسرابا دوو و لە زەمەلکا دوو و لە حەموورییە چوار لە کەفەر باتنا پێنج و لە سەبقا سێ لە مەدیەرە یەک و لە جۆبەر دوو هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.
لە ئاکامی هێرشەکانی دوێنێی هێزەکانی رژێمیش بۆ سەر ئەو ناوچەیە ٣٠ کەس کوژران.