Zana Natık Kerem
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
مۆسكۆ ــ AA
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند كە لە ٣١ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، هێلیكۆپتەرێكی وڵاتەكەی بە هۆی كێشەیەكی تەكنیكیەوە لە سووریا تێكشابوو و لە ئاكامدا دوو فڕۆكەوان، گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئاژانسی هەواڵیی سپۆتنیك لە روونكردنەوەیەكدا، وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاوی كردووەتەوە، هێلیكۆپتەرەكە جۆری (MI24) بووە كە لە میانی گەشتێكدا بۆ فڕۆكەخانەی شاری حەما بە هۆی كێشەیەكی تەكنیكیەوە، تێكشكاوبوو.
بە پێی روونكردنەوەكە، لە ئاكامی تێكشكاندنی هێلیكۆپتەرەكە، دوو فڕۆكەوان گیانیان لەدەستداوە و ئەندازیاری هێلیكۆپتەرەكەش بریندار بووە.
لە روونكردنەوەكەدا، ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەندازیارەكە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە لایەن تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن گوێزاوەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی حەمیمیم.