Ruslan Rehimov
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
سوپای ئازه‌ربایجان فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئه‌رمینیای لە جۆری Su-25، خسته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، كاتژمێر ١٢:٣٠ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئه‌رمینیا لە جۆری Su-25 له ئاراسته‌ی جهبرائیلهوه هه‌وڵیداوە هێرش بكاته سه‌ر سوپای ئازه‌ربایجان.
راشیگه‌یاندووە کە فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی ئازه‌ربایجانه‌وه تێكشكێندراوە.
دوێنێ سوپای ئازه‌ربایجان له هه‌مان ئاراستەدا، فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌رمینیا لە هه‌مان جۆر خستبووە خواره‌وه.