Ekip
11 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2023
کیێڤ - AA
سوپای ئۆکراینا گوندی بلاگۆداتنێ'ی لە ناوچەی دۆنێتسک ئازاد کرد کە لە ژێر کۆنترۆڵی رووسیادا بوو.
بەپیی راگەیەندراوێکی ٦٨ەمین یەکەی راوچی ئۆلێکسیی دۆڤبوش سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا، جەختی لەوە کراوەتەوە کە یەکەی ناوبراو لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە لە ناوچەی دۆنێتسک ئەنجامی داوە، سەرکەوتوو بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەربازانی ٦٨ەمین یەکەی راوچی ئۆلێکسیی دۆڤبوش بە هاوکاری یەکەکانی هێزەکانی بەرگریی ئۆکراینا گوندی بلاگۆداتنێ'یان ئازاد کردووە".
ئاماژە بەوەش دراوە کە لەو گوندەدا پێکدادانی سەخت لەگەڵ هێزەکانی رووسیادا رووی داوە و بانگەشەی ئەوە کراوە کە سەربازانی رووسی بە دیل گیراون.