Esat Fırat
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
قودس - AA
هاووڵاتييەكى ديكەى فەڵەستينى لە كەرتى رۆژئاوا بە بيانووى تێگرتنى مۆلۆتۆف لە لايەن سەربازانى سوپای ئيسرائيلەوە شەهيدكرا.
بەپێی هەواڵى دامەزراوەى ميديايى گشتيى ئيسرائيل، سەربازانى سوپا تەقەيان لە سێ فەڵەستينى كردووه لە كاتى ههڵدانی مۆلۆتۆف به ئاڕاستهی خاڵێكى پشكنين لە نزيك كۆمەڵگەى نيشتەجێبوونی يەهوودئيناڤ لە شارى تولكەرم باكوورى كهناری رۆژئاواى داگيركراو.
هەواڵەكە ئاماژەى بەوە كردووه، فەڵەستينييەك بە هۆى تەقەكانهوە گياني لەدەستداوە و دووهكهی دیكهیان هەڵاتوون.
تا ئێسیا لايەنە فەڵەستينييەكان هيچ روونكردنەوەيەكیان لهوبارهیهوه بڵاونهكردووهتهوه.
لە كاتێكدا هێزەكانى ئيسرائيل، بە بيانووى "هەوڵى هێرشكردن بە چەقۆ" يان "هەوڵى لێدان بە ئۆتۆمبيل" بەردەوامن لەسەر پێشلكارييەكان بەرامبەر فەڵەستينييەكان، رێكخراوەكانى مافەكانى مرۆڤ، ئيسرائيل بە كوشتنی فهڵهستینییهكان بێ دادگاییكردن، تۆمەتباردەكەن.