Dildar Baykan
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، ئاشكرايكرد ئەمڕۆ نەخۆشخانەى سەربازيى واڵتەر ريد كە چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆناى تێدا وەردەگرت، جێدەهێڵێت.
دۆناڵد ترەمپ كە دواى تووشبوونى بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە ٢ى تشرينى يەكەمەوە لە نەخۆشخانەى سەربازيى واڵتەر ريد چارەسەرى وەردەگرت، لە رێگەى تويتێكەوە رایگهیاند، "ئەمڕۆ كاتژمێر ٦:٣٠(ی ئێواره)، نەخۆشخانەى سەربازيى واڵتەر ريد جێدەهێڵم".
ترەمپ ئاماژەى بەوەكردووه، هەست دەكات زۆر باش بووە و نووسيويەتى، "لە (COVID-19) مەترسن. رێگەى پێمەدەن دەست بەسەر ژيانتاندا بگرێت. لە سایهی ئيدارەى ترەمپ، بەڕاستى چەند دەرمانێكى زۆر باشمان پهرهپێداوه و زانياريیمان بەدەستهێناوه. لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا زۆر باشترم".