Gülşen Topçu
07 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2023
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی کەرتی غەززەدا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، دوێنێ سەربازێکی ئیسرائیلی بەناوی ئامیت بۆنزێل-ی تەمەن ٢٢ ساڵان لە لیوای پەڕەشوتەوانان لە پێکدادانەکانی ناوەندی کەرتی غەززە کوژراوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ڕۆژی پێنجی کانوونی یەکەم لە شەڕ و پێکدادانەکانی باشووری غەززەدا سەربازێکی دیکە بە ناوی ئالەمنیو ئیمانوێل فەلەکی کوژراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە لەو شەڕ و پێکدادانەی بۆنزیل کوژراوە، سێ سەربازی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە دەستپێکی هێرشی زەمینییەوە تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکانی کەرتی غەززەی گەمارۆدراودا کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٨٦ سەرباز.