Ecem Şahinli Ögüç
07 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2023
واشنتۆن - AA
ئەمریکا بڵاویکردەوە کە دوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان پشتیوانی لە سەرلەنوێ داگیرکردنەوەی غەززە ناکات لەلایەن ئیسرائیلەوە.
ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمریکا، جۆن کێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
کیربی هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپات کردەوە و، ڕایگەیاند: "پشتیوانی لە ئیسرائیل ناکەین لە دووبارە داگیرکردنەوەی غەززە".
ڕاشیگەیاند: "پشتیوانی لە بەرتەسککردنەوەی خاکی غەززە و ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە ناکەین بۆ ماوەیەکی درێژخایەن".
کیربی جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە هەندێک پرسیاری ڕەخنەگرانە بکرێت سەبارەت بەوەی دەبێت ئیدارە لە غەززە چۆن بێت.
کیربی ئەوەیشی خستەڕوو کە پێویستە ئیدارە لە غەززە وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکی غەززە بداتەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتایاهو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە دووی کانوونی دووەمدا لە قودس، ڕایگەیاندبوو دوای داگیرکاری ڕێگە بە گەڕانەوەی ئیدارەی فەڵەستین نادەن بۆ غەززە.