Mazın Asad
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
ئەلباب - AA
ھێزەکانی سوپای سووریای ئازاد لە شەڕ و پێکدادانەکاندا دوو گوندی ژێردەستی پەیەدەی لە شارۆچکەی ئەلباب کۆنترۆڵ کرد.
فەرماندەیەکی سوپای سووریای ئازاد بەناوی محەمەد خەتیب لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن گوندی تەل تەوەیران و گوندی قەرەت-یان لەژێردەستی ھێزەکانی پەیەدە/پەکەکە رزگار کردووە.
خەتیب ئاماژەی بەوەش دا کە لە دوو گوندەکەدا شەڕو پێکدادانێکی قورس روویدا و گوتیشی: "لێرەدا داعش لەگەڵ ھێزەکانی پەیەدە و رژێم لە نێو ھاوپەیمانیدان. داعش، پەیەدە و رژێم بێ ئەوەی شەڕ بکەن، لە گوند و شارەدێکان دەکشێنەوە".
ھێزەکانی رژێم دوێنێ سێشەممە بە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ئەلباب گەیشتبوون کە داعش لێی کشایەوە.
بەم ھۆیەوە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ھێزەکانی سوپای سووریای ئازاد بە پاڵپشتی ھێزەکانی سوپای تورکیا، رێگەی ئەلباب بۆ رەققەیان بڕی کە ھێزەکانی رژێم لە باشووری رۆژھەڵاتی ئەلباب جێگیر کراون. ھێزەکانی رژێم لە پێناو رێگریکردن لە جموجۆڵییەکانی سوپای سووریای ئازاد، ناوچەیەکی لەگەڵ داعش پێکھێناوە.