Enes Canlı
05 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای لیبیا رایگه‌یاند كه ناوه‌ندی پارێزگای ته‌رخونه'یان له هێزه چه‌كداره نایاساییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، پاك كردووه‌ته‌وه و كۆنتڕۆڵیان كردووه.
سوپای لیبیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌كانی سوپا له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه پێشڕه‌وییان كردووه به‌ره‌و ته‌رخونه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ناوه‌ندی پارێزگاكه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌كانی سوپا به‌دوای چه‌كداره خۆجێیه‌كانی كانیات كه‌وتوون له شاری ته‌رخونه كه ئه‌وانیش سه‌ر به حه‌فته‌رن.
چه‌كدارانی حه‌فته‌ر شاری ته‌رخونه'یان وه‌ك ناوه‌ندی جموجۆڵ و هێرشكردنه سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت به‌كار ده‌هێنا كه نزیكه‌ی ٩٠ كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسه‌وه دووره.