Fakhradin Ibrahim Mohammad
05 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
شەو رابردوو کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی بە ناوی بەهبەهان، بە هۆکارێکی نادیار لە بەندەری ئوم قەسر ژێرئاو كهوت.
میدیاکانی ئێرانی لەم بارەیەوە بڵاویان كردهوه کە کەشتییە ئێرانییەکە ٨٥٠ تەن سرامیکی لێ بار کراوە و لە نزیک وێستگەی ژمارە ٥ی بەندەری ئوم قەسر ژێرئاو كهوتووه.
بە پێی ئەم هەواڵە، لە رووداوەکەدا دوو سەرنشینی کهشتییەکە ژێرئاو كهوتوون و چوار سهرنشینیشیان لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە رزگار کراون.
رووداوەکە کاتژمێر ١١ی شەو رابردوو روویداوە و تا ئێستا لەبارەی هۆکاری ژێرئاوكهوتنی کەشتییەکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.