Jomaa Younis
08 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2026
گوتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن، عەقید ماجید عەبدوڵڵا نوزەیلی لە چالاکی خستنی، ھەزار و ٨٦٠ چەکداری حووسی ڕاگەیاند.
عەقید ماجید عەبدوڵڵا نوزەیلی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوو ھەزار و ٨٦٠ ئۆپەراسیۆنی ئامانجداریان بۆ سەر پێگە و جموجۆڵەکانی حووسییەکان لە بەرەی جیاجیادا ئەنجامداوە.
گوتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ھەزار و ٨٦٠ چەکداری حووسی لە چالاکی خراون.
ھەروەھا عەقید ماجید عەبدوڵڵا نوزەیلی باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، بڕێکی زۆری تەقەمەنی و پێگەی سەربازی حووسییەکان لەناوبراون.
تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.