15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه له سینگاپور چوونه حه‌جی ئه‌مساڵ بۆ ساڵی داهاتوو دوا ده‌خرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئایینی ئیسلامی سینگاپور رایگه‌یاند به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه چوونه حه‌جی ٩٠٠ مسوڵمانی سینگاپور كه ناویان تۆمار كراوه بۆ ساڵی داهاتوو دوا ده‌خرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م بڕیاره دراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌سته‌ی فه‌توای سینگاپور پشتگیری خۆی بۆ بڕیاره‌كه ده‌ربڕی.
تاكو ئێستا له سینگاپور ٢٦ هه‌زار و ٨٦٩ حاڵه‌ت تۆمار كراوه و ٢١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له سعوودیه‌ش ٤٦ هه‌زار و ٨٦٩ حاڵه‌ت تۆمار كراون و ٢٨٣ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.