Zafer Fatih Beyaz
04 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2023
دەوحە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەمەبەستی بەشداری کردن لە نۆهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی تورکیا-قەتەر، گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا لەلایەن میری وڵاتەکە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی پێشوازی لێکرا.
لە کاتی گەیشتنی سەرکۆمار ئەردۆغان بە کۆشکی لوسەیل میری قەتەر ئال سانی پێشوای لێکرد و، دوای ئەوەی هەردوو سەرکردە چوونە شوێنی خۆیان مارشی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ ئال سانی بەرامبەر پاسەوانی شەرەف وەستا و، سڵاوی لە سەربازەکان کرد. پاش ئەوەی شاندی هەردوو وڵات ناسێندرا شاندەکان بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان و ئال سانی بەشدارییان لە نۆهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی تورکیا-قەتەر کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان ئاڵپئەرسلان بایراکتار و وەزیری گەنجینە و دارایی مەهمەت شیمشەک و وەزیری بەرگری یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانی عومەر بۆڵات و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک و سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری سەرۆکایەتی کۆمار، مەتین کیراڵتی و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و ڕاوێژکاری میت، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی، هالوک گۆرگون و سەرۆکی ئەرشیجەکانی دەوڵەت، ئوغور ئوناڵ و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار، عاکیف چاغتای کڵچ ئامادەبوون.