Mustafa Hatipoğlu
20 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان و بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئاهەنگەکانی دەوڵەتی وڵاتەکە بۆ ڕۆژی ڕزگاری و بەشداری لە بەشێک لە چالاکییەکانی پاڵەوانێتیی جیهانی وەرزش کە لەلایەن هەنگاریاوە میوانداری دەکرێت، بەرەو بوداپێست بەڕێکەوت.
ئەردۆغان کاتژمێر ١٣:٥٠ خولەک، بە فڕۆکەی "TUR" لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکەوە بەرەو بوداپێست بەڕێکەوت.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، دوای ئەوەی سڵاوی لە تیمی ڕێوڕەسمی سەربازیی کرد لەلایەن جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئیستانبوڵ، داوت گوڵ و بەرپرسانی دیکەوە بەڕێکرا.
لەو سەردانەیدا، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاڵپارسلان بایراکتار و وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانیی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار، باڵیۆز ئاکیف چاغاتای کڵچ و ژمارەی بەرپرس یاوەری ئەردۆغان دەکەن.
پێشبینی دەکرێت سەرکۆماری تورکیا لەو کۆبوونەوانەی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەنگاریا ئەنجامیان دەدات هەموو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بە تەواوی ڕەهەندەکانییەوە تاوتوێ بکات و بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکات سەبارەت بە پێشهاتە هەرێمی و جیهانییەکان.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان لە میانی بەشداری لە ژمارەیەک چالاکییدا لەگەڵ سەرکردەکانی دیکە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام بدات.