Sarmand Hameed
10 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا، کاتالین نۆڤاک کۆبوونەوە.
کاتالین نۆڤاک کە بە سەردانێک لە هەرێمی کوردستانە، لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و کاتالین نۆڤاک، چەند پرسێک تاوتوێکراون بە تایبەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان.
هەریەک لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوان سادق و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، کوێستان محەمەد وەزیری گواستنەوەی گەیاندن، ئانۆ جەعفەر و وەزیری هەرێم بۆ کاروبای پەرلەمان، ڤاڵا فەرید و وەزیری هەرێم بۆ کاروبای پێکهاتەکان، ئایدن مەعروف و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، سەفین دزەیی ئامادەی پێشوازیی و کۆبوونەوەکە بوون.
دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا، کاتالین نۆڤاک سەردانی قەزای عەنکاوەیان کرد و لە رێوڕەسمێکدا قوتابخانەیەکیان کردەوە.
دوێنی هەینی کاتالین نۆڤاک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید بە سەردانێکی فەرمی لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.